نشرت بواسطة hishyar | الخميس، 6 يوليو 2017 |
نشرت على
بابەت
یانەی گوانژۆ ئیڤێر گراندی چینی دەستەوارەیەکی یانەی بارسێلۆنای بە 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پاوڵینیۆ رەتکردەوە. یانە چینییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە، یانەی بارسێلۆنا دەستەوارەیەکی فەرمیی بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە پێشکەشکردووە، بەڵام دەستەوارەکە رەتکراوەتەوە. لە بەیاننامەکەدا گوانژۆ سوپاسی بارسێلۆنای کردووە، کە گرنگییەکی زۆر بەتواناکانی پاوڵینیۆ دەدات، بەڵام یانەکە نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت
کەمێک بەر لە ئێستا ماڵپەر و تیڤییە بەریتانییەکان هەواڵی پەیوەندیکردنی رۆمێلو لوکاکوی یاریزانی ئێڤێرتۆنیان بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە پشتراستکردەوە. ماڵپەڕی BBC لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە مانچێستەر یونایتد رازیبووە بەوەی کە 75 ملیۆن پاوەند بە رۆمێلو لوکاکو بدات و بەمەش یاریزانە بەلجیکییەکە دەبێتە دووەم گرانترین یاریزان لە مێژووی خولەکەدا. بەمەش مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی لە کڕینی ئالڤارۆ مۆراتا پاشگەزبووەتەوە، جگە لەوەش گواستنەوەی لوکاکو هیچ پەیوەندی بە مانەوە یان چوونی وەین روونی بۆ ئێڤێرتۆن نابێت. ئەم یاریزانەش یەکێکە لەوانەی کە مینۆ رایۆلا بەڕێوبەری کارەکانییەتی، ساڵی رابردووش هەرسێ یاریزان، هێنریک مخیتاریان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و پۆڵ پۆگبای بۆ مانیو گواستەوە. لوکاکو لە مانگی سێی ئەمساڵ رایگەیاند کە پێویستە جێگاکەی بگۆڕێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت، ئێستا ئەو گۆڵکەری میژوویی ئێڤێرتۆنە و وەک خۆیشی دەڵێت، حەزدەکات لە چامپیۆنزلیگ یاریبکات.
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ سەرۆکی یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کۆبووەتەوە، لەکاتێکدا دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە لەماوەی رابردوودا بابەتی گەرمی نێو مێدیای ئیسپانیا و جیهان بووە. ماڵپەری لی 10 سپۆرتی فەرەنسی رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ لەگەڵ ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کۆبووەتەوە و باسیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە فەرەنسییەکە کردووە.
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت

فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی عوکازی سعودی پێشنیاز دەکات عێراق بکرێتە دوو هەرێم، هەرێمێکی کوردی و ئەوانی دیکەش لە هەرێمێکی دیکەدا بمێننەوە، واتە هەرێمی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەوڵەتیش وەکو خۆی بەناوی عێراق بمێنێتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 25-9-2017 باشووری کوردستان گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدات. مەعسووم لە هەڤپەیڤینەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە دەکات و دەڵێت: لە کۆنگرەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پشتگیری عێراق کە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو، بە شازادە سعود فەیسەڵم گوت: کەی دەرگاکانتان بەڕووی عێراقدا دەکەنەوە. ئەویش گوتی: لەم ساتەوە وابزانە دەرگاکانمان کراونەتەوە. ئەوەش بووە پاڵنەرێک پەیوەندی لەگەڵ سعودییەکان ببەستین و سەردانی سعودیە بکەم. سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت: پێش سەردانەکە لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی نەجەف کۆبوومەوە لەنێویشیاندا عەلی سیستانی. بە سیستانیم گوت: سبەی ئێوارە لەگەڵ شا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعودیە کۆدەبمەوە. ئەویش گوتی: ئەم بیرۆکەیەم پێخۆشە و هەنگاوێکی پیرۆزیشە. سەبارەت بەوەی سیستانی لەبارەی عەرەبستانی سعدیە چی بە مەعسووم گوتووە؟ سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت سیستانی پێیڕاگەیاندووە: سعودیە وڵاتێکی گرنگە و دەبێت پەیوەندییەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵیدا پتەوبن. لەبارەی ئەوەی بۆچی عێراق ناچێتە نێو هاوپەیمانێتی وڵاتە ئیسلامییەکان بەسەرۆکایەتیی سعودیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر؟ سەرۆککۆماری عێراق روونیکردووەتەوە کە عێراق لەڕووی کردەییەوە رووبەرووی تیرۆر بووەتەوە، داوایەکی لەو شێوەیەش لە عێراق نەکراوە. سەبارەت بە باڵیۆزی پێشووی عەرەبستانی سعودیە لە بەغدا فوئاد مەعسووم رایگەیاندووە: بەهیچ شێوەیەک نە سەرۆکایەتیی کۆمار و نە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دەرەوەش داوای گۆڕینی سامر سەبهانیان نەکردووە، بەڵام هەندێک لێدوان هەبوون لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات نەبوون، زانیاریشم نییە لەسەر ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکرابێت. سەبارەت بە رەوشی ئەمنی عێراق فوئاد مەعسووم دەڵێت: دەکرێت تەقینەوە لە هەموو شوێنێک رووبدات، وەک لەندەن، کوێت، سعودیە و ...هیتد. لە بەغداش بەهۆی بوونی شانە نووستوەکانی تیرۆریستانەوە روودەدات، گرووپەکانی سەر بە داعش زۆرن و رووبەڕوویان دەبینەوە. لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ناترسێت بیکوژن؟ سەرۆکۆماری عێراق دەڵێت: هەموو کەسێك موعەڕەزە بۆ کوشتن، بەڵام دەبێت هۆشیاربیت و رێوشوێنی ئەمنی بگریتەبەر. تەوەرێکی دیکەی هەڤپەیڤینەکە تایبەت بووە بە حەشدی شەعبی و فوئاد مەعسووم لەبارەی هەڕەشەی گرووپەکانی نێو دەستەکە رایگەیاندووە: لەسەرەتاوە حەشدی شەعبی پێویست بوو، چونکە بەغداو شارەکانی دیکەش لەژێر هەڕەشەدا بوون، دوای داعشیش دەبێت بەدوای بابەتێکی دیکەدا بگەڕێین بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حەشدی شەعبی. سەبارەت بە شوێنی ئەبوبەکری بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی داعش فوئاد مەعسووم گوتوویەتی: بەغدادی لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریادایە و ئەو سنوورانە کراوەن. پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت

نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێش گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بژێوی خەڵک و مووچەخۆران باشتر بکرێت. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، باسی گشتپرسی و بژێوی خەڵکیان کردووە. سەعدی پیرە دەڵێت، لەڕووی یاساییەوە کێشەیان لەگەڵ گشتپرسی نییە، بەڵام پێویستە پێش ئەنجامدانی گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە. سەعدی پیرە دەشڵێت، دروستکردنی لیژنەکانی گشتپرسی گرنگ دەبن، دەبێت بۆچوونی وڵاتانی درواسێ بۆ گشتپرسی وەربگیرێت و چەند کۆمیتەیەک بۆ سەردانی وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێن. لەبارەی هەڵوێستی یەکگرتوو، سەعدی پیرە گوتی "لە دروستبوونی یەکگرتووی ئیسلامییەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەموو قۆناخ و وێستەگەکان لە خۆشی و ناخۆشی هاریکاری یەکدی بووینە، بەدڵنیاییەوە دەبێت هەموو دۆستەکانمان ئەوە بزانن دیسان ئێمە هاریکاری یەکدی دەبین بۆ ئاسانکاری، پشتیوانی و سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان خەڵک". هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، د. عومەر محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی لەبارەی کێشەکان بۆچوونیان نزیکە. عومەر محەممەد گوتیشی "دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە چونکە کاراکردنەوەی پەرلەمان کارەکان ئاسانتر دەکات. هەروەها بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێت بژێوی ژیانی خەڵک باش بکرێت". دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو لە سلێمانی، نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێش گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بژێوی خەڵک و مووچەخۆران باشتر بکرێت. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، باسی گشتپرسی و بژێوی خەڵکیان کردووە. سەعدی پیرە دەڵێت، لەڕووی یاساییەوە کێشەیان لەگەڵ گشتپرسی نییە، بەڵام پێویستە پێش ئەنجامدانی گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە. سەعدی پیرە دەشڵێت، دروستکردنی لیژنەکانی گشتپرسی گرنگ دەبن، دەبێت بۆچوونی وڵاتانی درواسێ بۆ گشتپرسی وەربگیرێت و چەند کۆمیتەیەک بۆ سەردانی وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێن. لەبارەی هەڵوێستی یەکگرتوو، سەعدی پیرە گوتی "لە دروستبوونی یەکگرتووی ئیسلامییەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەموو قۆناخ و وێستەگەکان لە خۆشی و ناخۆشی هاریکاری یەکدی بووینە، بەدڵنیاییەوە دەبێت هەموو دۆستەکانمان ئەوە بزانن دیسان ئێمە هاریکاری یەکدی دەبین بۆ ئاسانکاری، پشتیوانی و سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان خەڵک". هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، د. عومەر محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی لەبارەی کێشەکان بۆچوونیان نزیکە. عومەر محەممەد گوتیشی "دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە چونکە کاراکردنەوەی پەرلەمان کارەکان ئاسانتر دەکات. هەروەها بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێت بژێوی ژیانی خەڵک باش بکرێت".
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت
بهئاماده بوونى بهريَز د.ثشتيوان صادق وهزيرى ئهوقاف و كاروبارى ئاينى بهوهكالهت و راويَژكاران بهريَزان (سلام سيدان و عرفان مردان) وه بهرپرسانى وهزارهت و كؤبوونهوه و ئاماده سازي كؤنفرانسي و وتار خؤين كرد كه لهم نزيكانه وهزارهتي ئهوقاف ههلَ دهستيَت به ساز داني دواي گفت و گؤي چرو پر برياريان دا بهم نزيكانه كؤنفرانسي تايبهت به وتارى ئاينى به ئاماده بوون و بشدار بوونى زانايانى ئاينى كوردستان له ههوليَر ثايتهخت ساز بكريت
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی سەرلەنوێ جەخت لە سەر یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكاتەوە و مەترسی خۆشی نیشان دا بەم هەنگاوەی هەرێم پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش داوای سەربەخۆیی بكەن.
عەمار حەكیم لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، ئەم بابەتە كورتنابێتەوە بە دیاریكراوی بۆ ناوچەیەك، چونكە هەر جوڵەیەك لە كوردستان دەبێتەهۆی هاندانی پارێزگا و ناوچەكانی دیكەی عێراق بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆیی وەك ئەوەی هەرێم.
حەكیم دووپاتیشیكردەوە، كە هەوڵ دەدەن هاوبەشەكانیان لەهەرێم بڕوا پێ بێنن كە ئەم هەنگاوە زیان بە خۆیان و عێراق بە گشتی دەگەیەنێت.
دەشڵێت “نیگەرانی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە لەسەر ئەم هەنگاوە، ئێمە لە راوێژداین لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی لە پێناو راگرتنی ریفراندۆمەكەی هەرێم”.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێ لایەنی سیاسی و نوسەر و قسە رۆیشتووەکانی ئەو لایەنانە ئەنجامدانی گشت پرسی لە هەرێمی کوردستان بە پەردەپۆشکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم دەبینن و دەشلێت: ئامانج لە ئەنجامدانی ریفراندۆم سەربەخۆیی نیە.
نشرت بواسطة hishyar | |
نشرت على
بابەت
سەرچاوەیەکی ئاگادار کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ چەند میدیایەکی کوردستان ئاشکرای کردووە”ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت”.
گوتیشی: “بڕیار وایە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو خشتەی مووچە ڕابگەیەندرێت، و لیستی مووچەی بەشی زۆری وەزارەتەکان، وردبینی بۆ کراون و ئامادەن، “لیستی وەزارەتەکانی دیکەش ئامادە دەکرێت”.