Headlines
نشرت في:الخميس، 6 يوليو 2017
نشرت بواسطت hishyar

نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند

نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێش گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بژێوی خەڵک و مووچەخۆران باشتر بکرێت.  کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو.   لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، باسی گشتپرسی و بژێوی خەڵکیان کردووە.  سەعدی پیرە دەڵێت، لەڕووی یاساییەوە کێشەیان لەگەڵ گشتپرسی نییە، بەڵام پێویستە پێش ئەنجامدانی گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە.  سەعدی پیرە دەشڵێت، دروستکردنی لیژنەکانی گشتپرسی گرنگ دەبن، دەبێت بۆچوونی وڵاتانی درواسێ بۆ گشتپرسی وەربگیرێت و چەند کۆمیتەیەک بۆ سەردانی وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێن.  لەبارەی هەڵوێستی یەکگرتوو، سەعدی پیرە گوتی "لە دروستبوونی یەکگرتووی ئیسلامییەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەموو قۆناخ و وێستەگەکان لە خۆشی و ناخۆشی هاریکاری یەکدی بووینە، بەدڵنیاییەوە دەبێت هەموو دۆستەکانمان ئەوە بزانن دیسان ئێمە هاریکاری یەکدی دەبین بۆ ئاسانکاری، پشتیوانی و سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان خەڵک".  هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، د. عومەر محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی لەبارەی کێشەکان بۆچوونیان نزیکە.  عومەر محەممەد گوتیشی "دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە چونکە کاراکردنەوەی پەرلەمان کارەکان ئاسانتر دەکات. هەروەها بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێت بژێوی ژیانی خەڵک باش بکرێت".  دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو لە سلێمانی، نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێش گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بژێوی خەڵک و مووچەخۆران باشتر بکرێت. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو.  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون، باسی گشتپرسی و بژێوی خەڵکیان کردووە. سەعدی پیرە دەڵێت، لەڕووی یاساییەوە کێشەیان لەگەڵ گشتپرسی نییە، بەڵام پێویستە پێش ئەنجامدانی گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە. سەعدی پیرە دەشڵێت، دروستکردنی لیژنەکانی گشتپرسی گرنگ دەبن، دەبێت بۆچوونی وڵاتانی درواسێ بۆ گشتپرسی وەربگیرێت و چەند کۆمیتەیەک بۆ سەردانی وڵاتانی دراوسێ دروست بکرێن. لەبارەی هەڵوێستی یەکگرتوو، سەعدی پیرە گوتی "لە دروستبوونی یەکگرتووی ئیسلامییەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەموو قۆناخ و وێستەگەکان لە خۆشی و ناخۆشی هاریکاری یەکدی بووینە، بەدڵنیاییەوە دەبێت هەموو دۆستەکانمان ئەوە بزانن دیسان ئێمە هاریکاری یەکدی دەبین بۆ ئاسانکاری، پشتیوانی و سەرخستنی پرۆژە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان خەڵک". هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، د. عومەر محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی لەبارەی کێشەکان بۆچوونیان نزیکە. عومەر محەممەد گوتیشی "دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە چونکە کاراکردنەوەی پەرلەمان کارەکان ئاسانتر دەکات. هەروەها بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێت بژێوی ژیانی خەڵک باش بکرێت".

نبذة عن الكاتب

نشرت بواسطة hishyar على يوليو 06, 2017. تحت سمات . يمكنك متابعة الردود على هذا الموضوع من خلال الدخول RSS 2.0. لا تتردد في ترك ردا على

By hishyar on يوليو 06, 2017. تحت وسم . تابع اخبارنا على RSS 2.0. اترك رد على الموضوع

بە گونجاوترین نرخ ڕێکلام بکە

بە گونجاوترین نرخ ڕێکلام بکە

تابعنا عبر فيسبوك