Headlines
نشرت في:الخميس، 6 يوليو 2017
نشرت بواسطت hishyar

کەمێک بەر لە ئێستا ماڵپەر و تیڤییە بەریتانییەکان هەواڵی پە

کەمێک بەر لە ئێستا ماڵپەر و تیڤییە بەریتانییەکان هەواڵی پەیوەندیکردنی رۆمێلو لوکاکوی یاریزانی ئێڤێرتۆنیان بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە پشتراستکردەوە. ماڵپەڕی BBC  لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە مانچێستەر یونایتد رازیبووە بەوەی کە 75 ملیۆن پاوەند بە رۆمێلو لوکاکو بدات و بەمەش یاریزانە بەلجیکییەکە دەبێتە دووەم گرانترین یاریزان لە مێژووی خولەکەدا. بەمەش مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی لە کڕینی ئالڤارۆ مۆراتا پاشگەزبووەتەوە، جگە لەوەش گواستنەوەی لوکاکو هیچ پەیوەندی بە مانەوە یان چوونی وەین روونی بۆ ئێڤێرتۆن نابێت. ئەم یاریزانەش یەکێکە لەوانەی کە مینۆ رایۆلا بەڕێوبەری کارەکانییەتی، ساڵی رابردووش هەرسێ یاریزان، هێنریک مخیتاریان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و پۆڵ پۆگبای بۆ مانیو گواستەوە. لوکاکو لە مانگی سێی ئەمساڵ رایگەیاند کە پێویستە جێگاکەی بگۆڕێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت، ئێستا ئەو گۆڵکەری میژوویی ئێڤێرتۆنە و وەک خۆیشی دەڵێت، حەزدەکات لە چامپیۆنزلیگ یاریبکات.

نبذة عن الكاتب

نشرت بواسطة hishyar على يوليو 06, 2017. تحت سمات . يمكنك متابعة الردود على هذا الموضوع من خلال الدخول RSS 2.0. لا تتردد في ترك ردا على

By hishyar on يوليو 06, 2017. تحت وسم . تابع اخبارنا على RSS 2.0. اترك رد على الموضوع

بە گونجاوترین نرخ ڕێکلام بکە

بە گونجاوترین نرخ ڕێکلام بکە

تابعنا عبر فيسبوك